ناحیەی زەلان؛ گوندێک بە کارەبای نشتیمانی روناک کرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە زەلان ڕووناکی کارەبای نیشتیمانی


Jun 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای  سلێمانی  ڕایگەیاند، لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، بەسەرپەرشتى فەرمانگەی کارەبای چوارتا، لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا، بە بڕی زیاتر لە (100) ملیۆن دینار، تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەگەیەنرێتە گوندی توانی لە ناحییەی زەلان.

پرۆژەکە بریتیە لە  راکێشانی هێڵێکی ١١ کەڤی بەدرێژی (٣.٥) کلم.کە ٧١ ستونی ١١ مەتری لەخۆدگرێت لەگەڵ دانانی محەویلەیەکی ١٠٠ کەڤی و ئۆن لۆدێک.

ئەمڕۆ پێنج شەممە  ٣٠/٦/٢٠٢٢ ئەندازیار کاوان ئیبراهیم فەقێ بەارێوەبەری پلان و بەدواداچون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، هاوڕی لەگەڵ ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکەی بەسەرکردەوە .

کۆى بودجەى پرۆژەکەش بریتییه‌ له‌ (104.929.000) ته‌نها سەدو چوار ملیۆن و نۆسەد بیست ونۆ هەزار دینار و پرۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای (بۆسکان) جێبەجێ کراوە و  لە ماوەی (٤٠) رۆژدا تەواو بوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم