مستەفا كازمی: عیراق بەپاڵپشتیكردنی ھێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە سەقامگیر دەبێت

(0) / / عراق / زایەڵە مستەفا کازمی پێشمەرگە کوردستان عێراق سەقامگیریی


Jun 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكوەزیرانی عیراق، وڵات سەقامگیر نابێت، ئەگەر پاڵپشتیی لە ھێزەكانی سوپا، دژەتیرۆر، حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و سەرجەم ھێزە ئەمنییەكان نەكرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی لەبەشداریكردنی رێورەسمی فڕینی فڕۆكەی (T-٥٠ IQ) كە لە بنكەی ئاسمانی شەھید محەمەد عەلا رۆژئاوای بەغدا بەڕێوەچوو ستایشی ھەوڵەكانی ھێزی ئاسمانی عیراقی كردووە ، بە بەردی بناغەی چیرۆكەكانی سەركەوتنی بەسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەقەڵەمداوە و وتی:"ھێزی ئاسمانی، تەنھا ھێزێكی سەربازیی نییە، بەڵكو ھێزێكە ھەڵگریی پەیامی مرۆڤدۆستانە و نیشتمانیی پەروەرییە ، رەوانگدانەوەی ئەو عێراقییانەیە كە خوازیاری ئاشتی و قوربانیی دانن".

سەرۆكوەزیرانی عیراق ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە، حكومەتی ئێستا سەرباری ھەموو رەوشە دژوار و نائاساییەكاندا، یەكێك لە كارە لەپێشینەكانی، پاڵپشتیكردن بووە لە ھێزە ئەمنییەكان و وتی:" وڵاتمان سەقامگیر نابێت، ئەگەر پاڵپشتیی لە ھێزەكانی سوپا، دژەتیرۆر، حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و سەرجەم ھێزە ئەمنییەكان نەكەین، پێویستمان بەوەیە پاڵپشتی زیاتر لەو ھێزانە بكەین بۆ ئەوەی ئەركەكانیان لەپێناو پاراستنی عێراقییەكان جێبەجێ بكەن".

فڕۆكەی "T-٥٠ IQ" بە فڕۆكەكانی نەوەی چوارەم دادەندرێت و دروستكراوی وڵاتی كۆریای باشوورە، ھەروەھا بە فڕۆكەیەكی پێشكەوتوو دادندرێت و تواناكانی بە فڕۆكەی (F16) بەروارد دەكرێت و بۆ مەبەستی شەڕ، مەشق و بەرگرییكردن بەكاردێت، ھەروەھا توانای ھەڵگرتنی بۆمبی لەیزەریشی ھەیە .