مەرجی پێدانی بڕوانامە بۆ دەرچووانی بەشە کشتوکاڵیەکان و ڤێتێرنەری لابرا

(0) / / گفتگو / زایەڵە بڕیار ڕەشید ڤێتێرنەری کشتوکاڵ


Jul 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندلەوتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  رایگەیاند، یەکێک لە داواکاریەکانی ئەو فۆرمەی وەزارتی کشتوکاڵ بڵاویکردەوە ھێنانی بڕوانـامە بوو لەلایەن دەرچووانەوە تاوەکو بتوانن داواکاری پێشکەش بکـەن، بەڵام ئێستا ئەو مەرجە لابراوە تا ئەو کاتەی کارەکانیان دەست دەکەوێت.

وتیشی، پەیوەندییان بە وەزیری کشتوکاڵەوە کردووە و رەزامەندی نیشانداوە بۆ لابردنی مەرجی پێدانی بڕوانامە بۆ دەرچووانی بەشە کشتوکاڵیەکان و ڤێتێرنەری، بۆیە ئەو کەسانەی داواکەی پێشکەش دەکەن دەتوانن لە ڕێگەیی ھێنانی فەرمانی زانکۆوە (کە ھیچ تێچوویەکی نیە و بەکاتێکی کەم دەتوانن وەریبگرن) ڕێکارەکانی پێشکەشکردن تەواو بکەن و لە قۆناغی دواتر لەکاتی چوونـە سەر کار بڕوانامەکانیان زیاد بکرێت.

ڕونیشیکردەوە، چـەندین دەرچوو پەیوەندیان پێوە کردین داوایانکرد مەرجی ھێنانی بڕوانامە دوابخرێت تائەوکاتەی کارەکانیان دەست دەکەوێت چونکـە بارگرانیان بۆ دروست دەکات و دەبێت ٦٠ ھەزاردینار بدەن بۆ دەستکەوتنی بڕوانامەکانیان.

وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، سەنتەری توێژینەوەی کشتوکاڵ دادەمەزرێنێت و نزیکەی پێنج ھەزار ھەلی کار دەڕەخسێنێت.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەرەتای دامەزراندنی ئەم کابینەیەوە لەگەڵ وڵاتی ھۆڵەندا کارمان لەسەر ئەم پڕۆژەیە کردووە کە سەنتەری توێژینەوەی کشتوکاڵی ھاوبەشە و نزیکەی پێنج ھەزار ھەلی کار بۆ دەرچوانی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری دەڕەخسێنێت".

بێگەرد تاڵەبانی دەڵێت "دەرچوانی کۆلێژە کشتوکاڵییەکان کە لە کەرتی حکومی دانەمەزراون، لە بەروای ٣-٧-٢٠٢٢وە دەتوانن دەست بەناوتۆمارکردن بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

ئامادەکردنی -کامەران کەریم