بلۆمبێرگ: ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئەتۆمی لە دەوحە پاش سەفەری بایدن بۆ ناوچە

(0) / / جهان / زایەڵە دەوحە دانوستانی ئەتۆمی ئێران ئەمریکا باقری


Jul 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە دەوحە پاش سەفەری جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ناوچە هەیە.

خەلیج ئۆنڵاین بڵاوی کردەوە سەرەڕای ئەوەی لە دانوستانی ئەتۆمی دەوحە، بەرەپێشچوونێک نەبوو، چاوەڕوان دەکرێت هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی چڕتر بکرێنەوە.

سەرچاوەیێکی ئاگادار لە دانوستانەکان ڕایگەیاند ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاش سەفەری بایدن بۆ ناوچە لە دەوحە بەهێزە.

هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئێرانی بە کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند کە تاران مێزی دانوستانی بەجێنەهێشتوە و ئەوە واشنتۆنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چۆتە دەرەوە.

وتیشی: دانوستانەکان لە دەوحە بەردەوام دەبێت و ئیدارەی ئەمریکا دەبێت واقیعبین بن.