سەفەری کەشوانی چڕوپڕی ئێسقانی کەشوانان دائەبەزێنێ.

(0) / / هەمە ڕەنگ / کەشوانی زایەڵە هەمەڕنگ


Jul 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕەنگە هەڵواسراوی لە فەزادا وەکوو خۆش ڕابواردن بێتە پێش چاو، بەڵام بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ کەشوانی دەبێتە هۆی لەناوچوونی چڕوپڕی ئێسقان بەجۆرێک کە تەنانەت پاش لە تێپەڕبوونی یەک ساڵ لە هاتنەخوارەوە بۆ سەر گۆی زەوین هێشتاکوو چاک نابێتەوە.

لی گابل مامۆستای زانستگای کێلگێری و سەرۆکی نووسەرانی ئەم توێژینەوە دەڵێ: لەناوچوونی چڕوپڕی ئێسقان بە هۆی بەساڵاچوویی یاخود برین لێکەوتن یان تووش بوون بە دۆخێک کە توانایی جوڵەی لەشی تێدا نەمێنێت، ڕووئەدات، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە بزانین ئەم ڕەوتە چۆن بە شێوازێکی خێرا بۆ کەشوانان ڕوو ئەدات.

گابل و هاوڕێیەکانی بۆ درێژەدان بەم توێژینەوەیە ڕوێشتن بۆ ناوەندی کەشوانی جانسۆن لە هیستۆنی تێگزاسدا تا دەوری مەچەکی دەست و پووزی پای کەشوانان پێش و پاش لە سەفەری کەشوانی و هەروەها 12 مانگ پاش لە هاتنە خوارەوە بۆ سەر گۆی زەوین ئەنازە بگرن.

ناوبراو لەمبارەوە و دەڵێ: ئێمە تێگەیشتین پاش لە سەفەری کەشوانی ئێسقانگەلێ کە هەموو کێشی جەستە لەسەریانە تەنیا تا ڕادەیەک دەتوانن چاک ببنەوە و ئەم ڕووداوە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لەناوچوونی ئێسقان بە هۆی سەفەری کەشوانی ڕێک وەکوو لەناوچوونی ئێسقانە پاش لە تێپەڕ بوونی 10 ساڵ تەمەن لەسەر گۆی زەوین.

لەم توێژینەوەیەدا بەوەش ئاماژە کراوە کە چاکبوونەوەی ئێسقانی کەشوانێ کە بە ماوەی کەمتر واتا، تا 6 مانگ لەوێدا بووە پاش هاتنەوە باشتر و خێراتر بەڕێوە چووە.