پەیوەندی ڤاکسینی ئانفلۆئانزا لەگەڵ مەترسی تووش بوون بە ئاڵزایمەر

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەمەڕەنگ ئاڵزایمەر ڤاکسین کۆدەمار


Jul 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ مەترسی تووش بوون بە ئاڵزایمەرلە کەسانێکدا کە ڤاکسینی ئانفلۆئانزایان کوتاوە تا 40% کەمترە.

بە گوێرەی هەواڵنێری نیچرورلد، لێزانانی ناوەندی زانستی پاژیکاری زانستگای هیستۆنی تێگزاسی ئەمریکا، لێکدانەوەیەکیان کردووە لەسەر پەیوەندی دەرزی کوتان لەگەڵ نەخۆشینی ئاڵزایمەر.

لەم توێژینەوەیەدا زانیاریگەلی 935 هەزار کەسی بەساڵاچوو کە تەمەنیان زیاتر لە 65 ساڵ ئەبوو و هەندێکیان دەرزیان کوتا بوو و هەندێکیشیان نەیانکوتابوو، خرایە بەر لێکدانەوە و لێکۆڵینەوە.

توێژەران بە ماوەی 4 ساڵ شوێنگری ئەو لێکۆڵینەوە بوون و لە 5.1% لە کەسانێک کە دەرزیان کوتابوو و 8.5% لە کەسانێکدا کە ئەو دەرزیەیانە نەکوتابوو نەخۆشینگەلی پەیوەندیدار لەگەڵ بەتاڵ بوونەوەی بیر و هزری مرۆیان شناسایی کردووە.

کارناسان ڕایانگەیاند کە مەترسی تووش بوون بە نەخۆشینی بەتاڵ بوونەوەی بیر و هزر یان هەمان ئاڵزایمەر کە کەسانێکدا کە ڤاکسینیان کوتاوە تا 40% دابەزیوە.

بە پێی زانیاریگەلێ کە ڕێکخراوەی جیهانی پاژیکاری بەدەستی هێناوە، زیاتر لە 55 ملیون کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی ئاڵزایمەرن.

ئاڵزایمەر بە نێو نەخۆشینی ڕووخێنەری کۆدەمار ناسراوە و لەگەڵ کەم بوونەوەی چالاکی ڕۆژانە و کەم و کۆڕی توانایی ناسینەوە و هەروەها نیشانەگەلی دەماری دەرووناسی و ئاڵ و گۆڕی هەڵسوکەوت خۆی دەردەخات.