یارییەکی شەترەنج وەک چەند خولەک ڕاکرن کالۆری دەسووتێنێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە شەترەنج یاری کالۆری


Jul 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ یەک یاری شەترەنج وەکوو چەند خولەک ڕاکردن و وەرزش کردنی قورس کالۆری دەسووتێنێت و وزە لە لەش دەگرێت.

ڕۆبەرت ساپۆلسکی پرۆفیسۆری نیرۆلۆجی و مێشک ڕایدەگەینێت، تەنها بە دانیشتن و یاری کردنی شەترەنج لە خولێکدا یاریزانێکی شەترەنج نزیکەی 6000 کالۆری دەسووتێنێت و ئەم میزان کالۆرییەش سێ هێندەی ئەوەیە کەسێک ڕۆژانە پێویستیەتی.

پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی شەترەنج لە ساڵی 1984 کۆتایی پێهێنرا پاش ئەوەی هەر دوو یاریزان(یوری کاسپارۆف)و(ئەناتۆڵی کارپۆڤ) نزیکەی دەکیلۆ کەمیان کردبوو و دۆخی تەندورستیان تێکچوو.

هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی یاری شەترەنج فشارێکی زۆر دەخاتە سەر مێشکی مرۆڤ و مێشکیش زۆرترین وزە و هێز لە لەشدا بەکار دەهێنێت.