پەیوەندی شێرپەنجەی پانکراس لەگەڵ گرۆی خوێنییەکاندا

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە پانکراس شپیلک


Jul 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - توێژەران ڕایانگەیاند کە لە نێو گرۆ خوێنییەکاندا و شێرپەنجەی شپیلک یان پانکراس پەیوەندییەک بوونی هەیە.

ئەم توێژینەوە کە لە گوڤاری ڕێکخراوەی نەتەوەیی ئەمریکا بڵاو بۆتەوە ئاشکرای کردووە کە ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجەی شپیلک یان پانکراس لەو کەسانەی کە خاوەن گرۆی خوێنی یەکن هەمبەر بەکەسانی دیکە زۆر کەمترە.

هەڵسەنگاندی نێوان گرۆ خوێنییەکان ئەوەی دەرخستووە کە مەترسی تووش بوون بەو جۆرە شێرپەنجە لە کەسانی خاوەن گرۆی خوێنی دوو 32% و بۆ گرۆی خوێنی سێ 72% و لە گرۆی خوێنی چوارمدا تا 51% زۆرترە.

توێژەران دەڵێن هەڵسەنگاندنی ئەو گرۆە خوێنییەکانی دیکە لەگەڵ گرۆی خوێنی Aدا پیشان ئەدات کە گرۆی خوێنی B زۆر کەمتر لە گرۆە خوێنییەکانی دیکە مەترسی تووش بوونی بە جۆرەکانی شێرپەنجەی هەیە، پاشان گرۆە خوێنییکانی B و AB بە ڕێزەوە پەیوەندیان هەیە لەگەڵ کەمتر تووش بوون بە شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرسەک و ڕیخوڵەی گەورە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە وەدەست کەوتووە گرۆی خوێنی B پەیوەندی هەیە لەگەڵ کەمتر تووش بوون بە شێرپەنجەی ورگ و مێزەڵدان.

نووسەرانی ئەم توێژینەوە جەختیشیان لەسەر ئەوە بوو کە ئەم ئاکامە پیشاندەری پەیوەندی ڕاستەوخۆی گرۆە خوێنییەکان و ئەگەری تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە نییە.

جگە لەوەش لە توێژینەوەیەکی دیکەدا لێزانان ئاکامگەلێکی باشیان بەدەست هێناوە لەبارەی پەیوەندی گرۆی سێهەمی خوێنی لەگەڵ جۆرەکانی توومۆردا.

بۆ نموونە لە ساڵی 2017ی زایینیدا توێژینەوەیەک لە گوڤاری plos بڵاو بۆیەوە کە پیشانی ئەدا کەسانێ کە خاوەن گرۆی خوێنی سێهەمن کەمتر تووشی شێرپەنجەی ورگ دەبن و کەسانێ کە خاوەن گرۆی خوێنی چوارمن کەمتر تووشی شێرپەنجەی مێزڵدان و توومۆرگەلی ڕیخوڵەی گەورە دەبن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە خاوەن گرۆە خوێنییە دەگمەنەکان زۆرتر تووشی شێرپەنجەی جەرگ دەبن.