وەستانی خوێنڕێژی بە کەڵک وەرگرتن لە ژەهری مار

(0) / / هەمە ڕەنگ / مار زایەڵە ژەهر خوێنبەربوون پزیشکی


Jul 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - توێژەرانی ئەنیستیتۆی نەژیرڤانی ژینی و فەنیاری نانۆی زانستگای کویینزلەندی ئوسترالیا لە ژەهری دوو جۆر مار پڕۆتێنێکیان دوزیوەتەوە کە خێراترین کارکردی هەیە لە بەستنی خوێن و دەرمانی بریندا.

بە گوێرەی هەواڵنێری(اینترستینگ انجینرینگ) ئەم دوزینەوە بۆتە هۆی بەرهەمهێنانی جۆرێک ژێلی دەرمانی کە لە گەرمای سروشتی لەشی مرۆدا دەبەستێت و بەم شێوازە بەرگری دەکات لە خوێنڕێژی و دەمبازکردنی برین.

ئاماندا کیجاس سەرۆکی توێژەرانی ئەم لێکۆڵینەوە دەڵێ: نزیکەی 40٪ لە فەوت و نەمانگەلێ کە بە هۆی زەرپ و لێدانەوە خوێنڕێژییان کونترۆل نابێت، ڕوو ئەدات و ئەم ڕەقەمە زۆرتر تایبەتە بە ئەندامانی ئەرتەش و ئەوانەی کە لە گۆڕەپانی شەڕدا بە سەختی بریندار دەبن و تووشی خوێنڕێژی زیاد لەڕادە دەبن.

ناوبراو لەمبارەو دەڵێ: سروشت ڕەوتانەی پێچاوپێچ و سەرسووڕهێنەری هەیە کە دەکرێت بە کەڵک وەرگرتن لێیان بەرگری کەین لە مەرگ و نەمانی مرۆڤ لەوانە ئەو کەسانەی کە تووشی خوێنڕێژی بوون و کونتڕۆل کردن و وەستانی کارێکی دژوار دێتە بەرچاو.

ئەم توێژینەوە پیشان ئەدات لە هەڵسەنگاندنی کار و ڕەوتی سروشتی لەشدا لە کاتی خوێنڕێژی کەڵک وەرگرتن لە ژەهری مار دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەنازەی لەدەستدانی خۆین تا پێج بەرانبەر دابەزێ و خوێن تا سێ بەرانبەر خێراتر بوەستێت.

تەنانەت ئەم جۆرە دەوا بۆ کەسانێ کە تووشی نەخۆشینی هیموفیلین و هەروەها بۆ نەخۆشانێ کە دەوای ڕاوکەرەوەی خوێن دەخۆن زۆر بەکەڵک و سوودە.

بە پێی وتەی کیجاس دەرمانی یارمەتی سەرەکی بۆ وەستانی خوێنڕێژی لە کاتی ناچار و زەرووردا ئەوەندە بەکار نایەت، بەڵام ژێلی تازە داهاتوو بۆ دەرمانی هەموو برینە قورس و گەورەکان زۆر بەکار دێت و بە کەڵکە.