بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بۆزایەڵە: ناردنە دەرەوەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی بەردەوامە

(0) / / گفتگو / زایەڵە تەندروستی هەرێمی کوردستان کیمیایی


Jul 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

د ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  نوسراومان بە سوپاسەوە لەلایەن وەزارەتی تەندرووستیەوە بەرزكردەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ،بە مەبەستی ناردنەدەرەوەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی  ،بۆ ئەو ٦٤ بەركەوتەیەی  پێویستی بە پەلەیان بە چاندنی گلێنەی چاو هەیە لە سنووری هەموو كوردستان .

ناوبڕاو وتیشی،  ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ٢٠ نەخۆش دوێنی لە شاری تارانەوە گەڕانەوە كە لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناردبوماننە دەرەوە بۆ چارەسەر و  نەشتەرگەری بۆ ٨ نەخۆشیان  كرا كە دواتر روونكردنەوە وتەواوی خەرجیەكانیان بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەینەوە .

هێمای بەوەشکرد،  بۆ ئەوە ئەم نوسراوەمان بڵاوكردەوە ،كە بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لە هەموو شارەكانی كوردستان ئاسودە بن كە بە بێ چارەسەری پزیشكی بە جێیان ناهێڵین،پرۆسەی ناردنە دەرەوەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی  بەردەوام دەبێت تەنها بۆ ئەوانەی پێویستیان بە چاندنی گلێنەی چاو هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، سڵاو لە خۆراگری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی وپێزانینی هەموو فەرمانگەكانی تەندرووستی بۆ قوربانیدان وتێگەیشتینی تەواومان بۆ ئازارەكانیان.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم