چەند دیپلۆماتکاری بیانی لە تاران بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کران

(0) / / ایران / زایەڵە سیخوڕ ئێران تاران بەریتانیا


Jul 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند چەند دیپلۆماتکاری باڵیۆزخانەی وڵاتانی بیانی و لەو نێوەدا جێگری باڵیۆزی بەریتانیای بە تۆمەتی سیخوری دەستگیر کردووە.

ئاژانسی هەواڵی فارس لە ئێران بڵاوی کردەوە؛ ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپاسی پاسداران، چەند دیپلۆماتکاری باڵیۆزخانەی وڵاتانی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیخوریی دەستگیر کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم دیپلۆماتکارانە لە کاتی سیخوری و گرتنی نموونە لە خاکی ئێران لە ناوچەیێکی قەدەغەکراوی بیابانی لە بیابانی ناوەندیی ئێران بە درۆنی سوپا ناسێندراون و دەستگیر کراون.

ڕاپۆرتەکە ئاشکرای دەکات کە جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لەو کەسانەیە کە لەگەڵ بنەماڵەکەی وەکوو گەشتیار سەردانی بیابانی شەهدادی کردووە و بەوچەشنەی وێنە تۆمارکراوەکان نیشانی دەدەن سەرقاڵی هەڵگرتنی نموونەی خاک لە ناوچەی قەدەغەکراو بووە.

لە درێژەدا هاتووە کە جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران پاش ئەوەی داوای لێبوردنی کردووە، لە ئێران دەرکراوە.