پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبارێک دەستگیردەکات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پۆلیس گەرمیان دزی


Jul 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەتۆمەتی دزینی 15 ملیون دینار و 160 گەڵا و دەمانچەیەک و چەندین موبایل و ئایپات پۆلیس تۆمەتبارێک دەستگیردەکات.

مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی  پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، دوای ئەوەی دوکاندارێکی فرۆشتنی موبایل لە نێو بازاڕی هاوچەرخی قەزای کەلار سکاڵای هێنایە لای بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و سکاڵای تۆمارکرد کە چەندین جارموبایل و پارە لە دوکانەکەی دزراوە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەرکەوت کرێکارەکەی کە سێ ساڵە کاری لەگەڵ دەکات دزی لێکردوە.

وتیشی،  دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار دانی بەوەدانا کە لەماوەی ئەوسێ ساڵەی کاری لەگەڵ کردوە بڕی 15000,000 پازدە ملیون دینارو 160گەڵا و دەمانچەیەکی کڵۆک لەگەڵ چەندین موبایل و ئایپاتی لەسکاڵاکار دزیوە

تۆمەتبار دانیشتووی قەزای کەلارەو لەدایکبووی 1999ە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم