پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: دوای سێ ساڵ حکومەت نەیتوانیوە پاشەکەوتی مووچە بداتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە مووچە پاشەکەوت هەرێمی کوردستان


Jul 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرچنار ئەحمەد  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،   دوای سێ ساڵ لەتەمەنی کابینەی نۆیەم هێشتا نەیتوانیوە مووچە بڕاو و پاشەکەوتکراوەکان بداتەوە. پاشەکەوتی مووچە داهێنانی کابینەی هەشتەم بوو، لێبڕینی مووچەش داهێنانی کابینەی نۆیەم .

ناوبراو وتیشی، حکومەتی هەرێم نزیکەی 40 مووچەی پاشەکەوتکراوو بڕاوی فەرمانبەرانی هەرێمی لایە،لەگەڵ باش بوونی دۆخی دارایی هەرێم ،تا ئێستا هیچ پلانێک نییە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو مووچانە بۆ فەرمانبەران.

ئەو پەرلەمانتارە  ئەوەشی  خستەڕوو،  گەڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوو بڕاوەکان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەو پێویستە ئەو بەرپرسیارێتیە هەڵبگرێت و ئەو مافە بگەڕێنێتەوە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم