پنتاگۆن كوژرانی سەرۆكی داعشی لە سوریا ڕاگەیاند

(0) / / سوریه / زایەڵە پێنتاگۆن ئەمریکا سووریا


Jul 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن)  كوژرانی ماهير عەقال، سەرۆكی داعشی لە سوریا ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا (12ی تەموزی 2022) دەڵێت، "ماهير عەقال بەرپرسی گەشەپێدانی تۆڕەكانی داعش بووە لە دەرەوەی عێراق و سوریا."

 بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە ماهير عەقال، سەرۆكی داعش بە درۆن کراوەتە ئامانج.

پنتاگۆن دەڵێت؛ "كوشتنی سەركردەكانی داعش توانای ئەو ڕێكخراوەیە بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی لە جیهاندا پەك دەخات.