سێ کەس لە کەرکوک بە چەقۆ كوژران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی کەرکوک کوشتن


Jul 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی کەرکووک ڕاگەیاند، لە شارۆچکەی چیمەن لە سنووری کەرکووک ژن و پیاوێک و برایەکی پیاوەکە لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا بە چەقۆ کوژران

کاوە غەریب، پۆلیسی پارێزگای کەرکوک (13ی تەموزی 2022) دەڵێت، "ئەو سێ کەسە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراون." 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بکەرانی تاوانەکە دیاریکراون بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراون و تیمی هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی گەڕانن بەدوایاندا

ڕووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە و بە چەقۆ و ساتورە کوژراون و هیچ شتێکیش لە ماڵەکەیان نەبراوە