پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: بازرگانی کردن بە ژیانی مناڵان گەورەترین تاوانە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کاروان گەزنەیی منداڵ تەندروستی


Jul 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کاروان گەزنەیی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ "مەترسیدارترین جۆری ڕۆن و زەیت هاوردە دەکرێت لەدەرەوەی هەموو ڕێنماییەکان، بەڵام وەزارەت ناتوانێت ڕێگری لێبکات کەچی شیری منداڵ، ڕێگری لێدەکرێت؛ لە کاتێکدا ئەو شیرانەی ڕێگریان لێکراوە هەموویان مارکەی نێودەوڵەتی دانپێداندراون."

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بازرگانیکردن بە ژیانی منداڵان شیری منداڵان بە نمونە ئەگەر وەزارەتی تەندروستی چارەسەری ئەم پرسە نەکات، ئەم کەیسە دەبەینە دادگابەپێی یاسا (شیری وشک، زەیت، بڕاندات، خواردنەوە کحلوییەکان، ڕۆن) پێویستیان بە بەشداری بڕیاری ڕاستەوخۆیی وەزارەتی تەندروستی هەیە؛ لە (١٤-٧-٢٠٢١) و بە ڕێنمایی ژمارە (٢) بە نوسراوی (٦٩٧٤) وەزارەتی تەندروستی بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی هاوردەکردنی ئەو مادانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردن لەدەرەوەی ڕێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستی.

وتیشی، دوای ساڵێک و لە بەرژەوەندی چەند بازرگان و کۆمپانیایەک تەنها شیری منداڵان کە گرنگترین بابەتی خۆراکییە ڕێگری لێدەکرێت. ڕۆژانە بە تانکەر خواردنەوەی کحولی، زەیت و ڕۆن  بە ڕێگە پێدانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک بە بێ گەڕانەوەی ڕێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستی هاوردە دەکرێت، و تەنانەت بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک هیچ گرنگییەک بۆ بڕیاڕ و ڕێنمایی و نوسراوەکانی وەزارەتی تەندروستی دانانێت. مەترسیدارترین جۆری ڕۆن و زەیت هاوردە دەکرێت لەدەرەوەی هەموو ڕێنماییەکان، بەڵام وەزارەت ناتوانێت ڕێگری لێبکات کەچی شیری منداڵ، ڕێگری لێدەکرێت؛ لە کاتێکدا ئەو شیرانەی ڕێگریان لێکراوە هەموویان مارکەی نێودەوڵەتی دانپێداندراون.

ڕونیشیکردەوە، لە هەمان کاتدا، ئەو شیرانەی کە لە ناوخۆ بەرهەمدەهێندرێن زۆرێکیان تەنانەت مەرجەتەندروستییەکانیشییان تێدانیە؛ یانی وەزارەت توانای هەیە لە شیری هاوردەی بڕانداتی جیهانی ڕێگری بکات، بەڵام توانای بەدواداچوونی شیری ناوخۆیی نییە کە ئایا چۆن و لەکوێ دروستدەکرێت ، ئەم جۆرە بازرگانیکردن و دەستبردن بۆ ژیانی منداڵان مەترسیدارترین جۆری بازرگانیکردنە، وسکانداڵێکە خۆراکی یەکجار گەورەیە و دەبێت ڕێگری لێبکرێت.  ئەم بڕیارە لە پێناو چەند بازرگان و بەرپرسێکە بۆ ئەوەی خۆڵ بکەن بە قوڕگی منداڵەکانمان؛ وەزارەت پێویستی بەزووی ئەم بابەتە چارەسەر بکات لە بەرژەوەندی گشتی، بە پێچەوانەوە کەیسەکە دەبەینە دادگا و سەرجەم بەڵگەکان دەدەینە داواکاری گشتی سەبارەت بەشیر و ڕۆن و زەیت و خواردنەوە کحولییەکان .

ئامادەکردنی-  کامەران کەریم