بایدن لە تێل ئاڤیڤ تەنانەت یەک جار ناوی ئێرانی نەهێنا

(0) / / جهان / زایەڵە جۆ بایدن ئێران ئیسرائیل ئەتۆم یایر لاپید


Jul 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە جۆ بایدن لە ڕێوڕەسمی پێشوازیی لە سەفەری بۆ تێل ئاڤیڤ لە فرۆکەخانەی بێن گۆریۆن تەنانەت بە یەک وشەش ناوی ئێران و دۆسیەی ئەم وڵاتەی نەهێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی مەیادین، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە بایدن لە ڕێوڕەسمی پێشوازی کردن لێی لە فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن، تەنانەت بۆ یەک جاریش سەبارەت بە ئێران و دۆسیەی ئەو وڵاتە قسەی نەکرد.

ئەمە لە کاتێک دایە کە یایر لاپید وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی لەگەڵ بایدن لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بۆ ڕێگری لە هەوڵەکانی ئێران دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی گفتوگۆ دەکات.

جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یەکەم سەردانی گەیشتە تێل ئاڤیڤ.