بایدن لە ئیسرائیل؛ هێشتاکە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێویستە

(0) / / جهان / زایەڵە بایدن ئێران ئەمریکا ئیسرائیل چەکی ئەتۆمی


Jul 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێشتاکە باوەڕی بە پێویستیی گەڕانەوە ئەمریکا بۆ ڕێککەوتی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانە.

بایدن لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، لە وەڵام بە پرسیارێک لەبارەی باوەڕی بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: "خراپترین شتێ بە بەراورد بە ئێرانی ئێستاوە وێنا دەکرێت، بوونی ئێرانێکی ئەتۆمییە."

وتیشی: "چوونەدەرەوەی ئیدارەی ترەمپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵەیێکی گەورە بوو."

بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ئێران زیاتر کە هەر کاتێک لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نێزیک بۆتەوە.

سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی راشیگەیاند کە ئێستاکە بڕیار لای ئێرانە.