پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە باسی ڕانیە شاری پڕۆژە تەواو نەکراوەکان دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە مژدە مەحمود پڕۆژە ڕانیە


Jul 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – مژدە مەحمود جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ بەڕاستی هەم بۆ بەرپرسانی ئیداری ڕانیە و هەم بۆ حکومەتی هەرێم زۆر شەرمەزاریە ئەم شارە ئاوا ئیهمال کراوە

مژدە مەحمود ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  بەزایەڵەی ڕاگەیاند،     لە ئێستادا پردی دەربەندی ڕانیە، پڕۆژەی ئاوی ڕانیە، نەخۆشخانەی ۲۹۱ قەرەوێڵەیی، جووتسایدی ناوبازاڕ، ئەو پرۆژانەن کە بەنیوەچڵی بەجێ هێڵراون و کەس ناچێ بەلایاندا، وەک ئەوەی ئەو حکومەتە بەس بۆ دزی و پارە خواردن هەندێ پرۆژەی نیووەچڵ دروست بکات و هەم پارەکەی بدزن و هەم چەند جارێک بەناوی ئەم پڕۆژانەوە پارەی تر بدزن.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، بەڕاستی هەم بۆ بەرپرسانی ئیداری ئەم دەڤەرەو هەم بۆ حکومەتی هەرێم زۆر شەرمەزاریە ئەم شارە ئاوا ئیهمال کراوە و هیچ پرۆژەیەک نیە تەواو بکرێ و بەنیوەچلی بەجێ دەهێڵرێن.. بەدواداچون دەکەین و کێ سەبەبکار بێت بۆ هەموولایەک ئاشکرای دەکەین و باخەڵک بزانێ ئەم حکومەتەو بەرپرسەکانی چەند بێدەربەستن بەرامبەر خەڵکی ئەو دەڤەرە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم