دەستبەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا و تۆمەتبارێكیش دەستگیركرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی ئۆتۆمبێل


Jul 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دەستیانبەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گرت وتۆمەتبارێكیشیان دەستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،  دوای ئەوەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی چەند ئۆتۆمبێلێک گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو لەهەڵمەتێكداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە توانرا ئۆتۆمبێلەكان بدۆزرێنەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت.

هەر لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی تردا گیرا كە تابلۆكەی ساختە بووەو خاوەنەكەشی بەناوی ( ب ، ز ، م ) دەستگیركرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم