بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن لە ڕێگای زایەڵەوە ڕوون کردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە زەڕایەن


Jul 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن هەواڵەکان لەمەڕ بوون و داخستنی چێشتخانەیێک بە ناوی بـەڕێز لەو ناحیەی بەدرۆخستەوە.

ئاوارە حمەشەریف بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەنی سەر بەقەزای  شارەزوور بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئـاگادارکراین کە لـەچەند پەیجێک بڵاوکراوەتەوە لـە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەمان، لیژنە هاوبەشەکانی چاودێری تەندروستی و ئـابووری و ئاسایش چێشتخانەی بـەڕێز یـان داخستوە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنمایەکانی تەندروستیەوە ڕایدەگەیەنین سەرلەبەری ئـەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە و هیچ چێشتخانەیەکش نییە لە سنورەکەمان بەو نـاوەوە. بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان لیژنەکەمان بەردەوام دەبێت لە گەڕان و پشکنینی شوێنەکان و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان.

بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن وتیشی،  بـەڕێوەبەرایەتی ناحیە بەمافی خۆی دەزانێ سکاڵای یاسای تۆماربکات.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم