چالاکوانێک بۆ زایەڵە سەبارەت بە سەردانەکەی بایدن بۆ ناوچە لێکیدایەە: ئامانجە تاڵانکاری و وێرانکارییەکانی ئەمریکا لە ناوچە

(0) / / گفتگو / زایەڵە گوڵپی بایدن سەعودی ئێران عوسمان گولپی فەڵەستین ئیسرائیل


Jul 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عوسمان گولپی ڕایگەیاند: "ئەم سەردانەی بایدن هێلەکانی ململانێ تۆختر دەکاتەوە، لە لایەکیترەوە جۆبایدن لەسەر حسابی میللەتێکی ستەم لێکراوی فەلەستین پشتیوانی ئیسرائیل دەکات، لەسەر حسابی نەوتی سعودیە دەیەوێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە ڕووسیا دروستی کردوە، لەسەر حسابی مورسی و حکومەتێکی هەڵبژێراو پشتیوانی سیسی کودەتا چی کرد."

عوسمان گولپی، چالاکوانی مەدەنی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  لە ڕاستیدا سەردانی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەندەی سەردانێکی ئابووریە ئەوەندە سیاسی نەبوو، چونکە ڕوونە کە کرۆکی خواستی بایدن بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوتە، بە تەنیشت ئەمەشەوە پایامێکی دایە رووسیا و چین و ئێران وتەنانەت تورکیاش، کە ئەگەری دروستکردنی جۆرێک لە هاوپەیمانێتی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە، بەڵام ئەوەندەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوە چەند ئامانجێکی هەبووە .

وتیشی، ئامانجی یەکەم؛ بەهێزکردنی ئابووری خۆی لەسەر حسابی لاوازکردنی ئابووری وڵاتانی ناوچەکە، دووهەم؛ پاراستن و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆی و دۆزینەوەی بازاری چەک، کە ئەمەش لەسەر حسابی وێرانکردنی وڵاتانیتر، گەر سەرنج بدەیت ئەمریکا هەنوو ئەو چەک و خوێنەی لە عێراقدا بە خەرجی داوە بە چەند قات لەسەر عێراقی حساب کردوە و لێی وەرگرتۆتەوە و بەردەوامیشە بە هۆی ڕێککەوتنی عێراق و ئەمریکا، تەنانەت گرتنەوەی کوەیت لە لایەن ئەمریکاوە و دەرکردنی سەدام لە کوەیت لە سەرەتای نەوەدەکاندا بەرامبەر بە نەوت و دەستکەوتی ئابووری بوە تا ئێستاش ئەوە جگە لەو قەرەبوەی کە ٪٥ ی داهاتی عێراق بوو بۆ کوەیت دەچوو نزیکەی ١٥ ساڵ بەشێکی بۆ ئەمریکا بوە، تەواوی ئەو موشەکانەی لە شەری داعشدا بەکاری هێنان لەسەر عێراق و هەرێم حسابە بە بەنزینی فرۆکەکانیشە، ئەوە تەنها چەند نمونەیەکی نزیکن، بۆیە بەسەرنجدان لەوە بۆ مان دەردەکەوێت ئەمریکا بە ناوی کۆتایی هێنان بە دیکتاتۆریەتەوە دێت و وڵاتەکە وێڕان دەکات و داهاتەی دەبات، بەماوی چەکی کیمایی و ئەتۆمەوە ئابووری وڵاتان ئەڕووخێنی بەبێ ئەوەی گوێ بداتە مافی هاوڵاتیان بەبێ ئەوەی شتێک هەبێ بە ناوی مافی مرۆڤەوە، سوپای ئەمریکا لەهەر جێگایەک بووبێ گەورەترین پێشێلکاری بەرامبەر بە مافی مرۆڤ کردوە بەناوی پاراستینی سەربازەکانیەوە، گرتوخانەکانیان قيزەونترین گرتوخانەی دنیا بوون لە عێراق.

ڕونیشیکردەوە،  بۆیە ئەم سەردانەی بایدن هیچ دڵخۆشکەر نیە، بەڵکو ختوکەدانی نەیارەکانیەتی و ئەمەش کاریگەرئ لەسەر داهاتوو دادەنێ، بۆ نمونە لە عێراقدا نەیارەکانی ئەمریکا هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنە گەر تا تەحەداکانی ئەمریکا سەرکەوتوونەبن، بەتایبەت پرسی کارەبای سعودیە لە بەرامبەر کارەبای ئێران، ئەم سەردانەی بایدن هێلەکانی ململانێ تۆختر دەکاتەوە، لە لایەکیترەوە جۆبایدن لەسەر حسابی میللەتێکی ستەم لێکراوی فەلەستین پشتیوانی ئیسرائیل دەکات، لەسەر حسابی نەوتی سعودیە دەیەوێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە ڕووسیا دروستی کردوە، لەسەر حسابی مورسی و حکومەتێکی هەڵبژێراو پشتیوانی سیسی کودەتا چی کرد، ئەمریکا خۆی هیچ شتێک نابەخشێ بەڵکو ئەوەی ئەیبەخشێ و ئەوەشی بەدەستی دەهێني لەسەر حسابی دەوڵەت و نەتەوەی ترە.

هێمای بەوەشکرد، بۆیە من هیچ گەشبین نیم بەو جۆرە سەردانانە و گەر لێکەوتەی خراپی لێ نەکەوێتەوە ئەوا هیچ لێکەوتەیەکی ئیجابی لە ناوچەکە نیە .

ئامادەکردنی - کامەران کەریم