1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / / چند رسانەای / زایەڵە پۆتن ڕووسیا تاران ڕەئیسی ئایەتوڵڵا خامنەیی


Jul 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڤیلادیمیر پۆتن سەرۆكی روسیا ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەممە) بە مەبەستی بەشداریی لە حەوتەمین لوتکەی ئاستانە گەیشتە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران و لە لایەن وەزیرێکی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.

پۆتن جیا لە بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ڕجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ تاتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییەکان هاوپێوەند بە گۆڕانکارییەکانی سووریاوە، لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دیدار دەکات.

وێنەکان: ئاژانسی هەواڵی ئیسنا