ئێران: پێویستە ئەمریکا بەبێ مەرج و گفتوگۆ لە سوریا بچێتە دەرەوە

(0) / / سوریه / زایەڵە سوریا ئێران ئەمریکا پەکەکە


Jul 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ هاوتا سوریایەکەی جەختی کردەوە سەر پاراستنی سەروەریی خاکی ئەو وڵاتە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش دیدار لەگەڵ فەیسەڵ میقداد هاوتا سورییەکەی لە تاران، لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەش جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە ئەمریکا بەبێ مەرج و گفتوگۆ لە سوریا بکشێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا ناوچەیێکی دەوڵەمەندی سوریای داگیرکردووە و دەبێ بەبێ مەرج و گفتوگۆ لەو ناوچەیە بکشێتەوە.

ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی جەخت لەسەر پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا دەکاتەوە.