تورکیا دەیەوێت بەکوێ بگات / کامەران کەریم
/
مقالە
/
زایەڵە
تورکیا
ئێران
کوردستان
زاخۆ
پەکەکە
کامەران کەریم
لەمێژە تورکیا دژایەتی کرداری باشوری کوردستان دەکات، بەچەندین شێواز و لەهەموو سەردەمێکدا، هەرگیز وەک کیانێکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەکردووە.
ئەگەر ئەتەوێ تورک بناسیت دووکاتژمێر ببە بە کورد، ئەمە ئێکستێکی ناوازەیە دەبێت زۆر بەوردی سەرنجی بدەین و بە جوانی ئایدیای تورکیا بخوێنینەوە، ناکرێت ئێمە دراوسێ بین و هەموو خێرێکی ئەم وڵاتە لە سوتەمەنی و ئابوری و گەشتیاری و کۆمەڵایەتی تورکیا لە برابەش زیاتر پشکی هەبێت، هێندە بێشەرمانە مامەڵە بکات لەگەڵ هەرێم.
بەردەوام تورکیا عوزری هەیە بۆ پێشێل کاری و خروقات و شکاندنی شکۆی وڵاتێکی وەک عێراق و هەرێم، بەڕاستی دەبێت ئەوە بخوێنینەوە تورکیا ئەیەوێت بەکوێ بگات، بە بۆچونی شارەزایان دەیەوێت ئەم وڵاتە کاول بکات و بە دزین و بردنی هەموو خێرو بێریەکی سەرزەوی و ژێر زەوی هەرچەندە لە ئێستادا بەشێک لەم حەزانەی بەدی هاتون.
دەبێت بەرپرسانی کورد لەوە تێبگەن هەرگیز تورکیا لە هیچ بارودۆخێکدا بەدەم کوردەوە نەهاتوون، ئێمە پێمان خۆش بێت یان نا لەهەموو شۆڕش و بەڕۆدان و کێشە و گرفتەکانمان ئێران بەوپەڕی هەست بەلێپرسراوییەوە هاتووە بەدم خەڵکی باشورەوە. ناکرێت ئەمە نادیدە بگیرێت، ئەوەش ڕوونە زۆرجار وڵاتی ئێران حسابی سەروەری خاک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات .
من بڕوام وایە تورکیا هەرگیز بەونەفەسەوە مامەڵە ناکات کەئێمە کیانێکمان هەیە، باشترین بەڵگە ڕیفراندۆمەکە بوو، هەربۆیە دەبێت بەجدی هەڵوەستە بکرێت لەسەر ئەم پێشێلکاریانەی تورکیا، بەفیعلی پێی بوترێت لەشوێنێک بوەستە، نەک بە دەرکردنی بەیانامەیەکی لەزۆک و شەرمنانە.
وڵاتێک ئەم هەمووە سودەی بردبێت و بەوشێوەیە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکات، هەقی ئەوەی هەیە بەتەواوەتی بایکۆت بکرێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی
تێبينيێك بنێرە: