پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکان کۆتایی هات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە جوتیار کوردستان گەنم


Jul 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سایلۆی هەولێر بە ئامادە بوونی نەوزارد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەرێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند ،

پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٥/٢٥ دەستی پێ کرد و لە ئەمرۆ ٢٠٢٢/٤/٢٤ کۆتایی بە پرۆسەکە هات و لێژنەکە کارەکانی ڕادەگرێت تەنها تا کۆتایی هەفتە ئەو گەنمانەی ماون لەپێش سایلۆکان وەردەگیرێن  وە ئاماژەی بەوەکرد پرۆسەی گەنم ئەمساڵ جیاواز بوو لە ساڵانی پێشوو بەیەک پلە وەرگیرا کە پێشتر سێ پلە بوە وە ئەمساڵ نزیکەی دوو ئەوەندەی ساڵی ڕابردوو گەنم وەرگیراوە چونکە بەپێی ئەوپلانەی دانرابوو جیاواز لە ساڵانی پێشوو رێژەی وەرگرتنی گەنم کراوە بوو ، وە بۆ هەر تەنێک بڕی ٨٠٠ هەزار دینار دیاری کرابوو وە ماوەی وەرگرتنی گەنم درێژتر بوو لە پار ساڵ هەروەها بۆ ئەمساڵ شایستە داراییەکانی جوتیاران لەکاتی خۆیدا هاتوەو بەسەریان دابەشکراوە و بەردەوامە .

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی چەند داتایەکی خستە ڕوو لە بارەی بڕی گەنمی وەرگیراو و بڕی پارەی جوتیاران کە هاتۆتە سەر حسابی وەزرەتی بازرگانی و ئەو بڕەش کە ماوە بەم شێوەی خوارەوە

بڕی گەنمی وەرگراو تائێستا بڕی (٢٥٩،١٦٤.٣٢٠) دووسەد و پەنجا و نۆ هەزار سەد و شەست و چوار تەن و سێ سەد و بیست کیلۆ .

بڕی شایستەداراییەکانی جوتیاران بۆ ئەو بڕە گەنمەی وەرگیراوە (٢٢٠) دووسەد و بیست ملیار و (١٥٠) ملیۆن دینارە و لە بڕەش تا ئێستا (٩٤) نەوەد و چوار ملیار و (٩٥٠) ملیۆن دینار هاتوە کە دەکاتە ڕێژەی ٤٢٪  وە ڕایگەیان بۆ ئەو بڕەی ماوە لەسەر خەتین لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدرال تا بەزوترین کات بخرێتە سەر حسابی وەزارەت و بەسەر جوتیاران دابەش بکرێت.

لە کۆتایشدا بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی بەناوی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتەوە سوپاسی هەموو دەزگاو لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد کە لەم پرۆسەیەدا هاوکار و ماندوو بوون وە سوپاسی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی کرد کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکان کرد ، وەدوای کۆنگرەنن ڕۆژنامەوانیەکە وەڵامی پرسیاری جوتیارانی دایەوە کە لەوێ ئامادە بوون.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم