فستیڤاڵی نێونەتەوەیی باڵۆنی کاپادۆکیا دەستی پێکردووە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە گەشتیاری باڵۆن هەرێمی کوردستان


Jul 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سێهەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی باڵۆنی کەش و هەوای گەرمی کاپادوکیا (BALON FEST 2022) بە فڕینی چەندین باڵۆنی ڕەنگاوڕەنگ لە وڵاتگەلی بەریتانیا، بەلجیکیا، هۆڵەند، لوکزامبۆرک، سوئیس و ئەڵمانیا، کۆماری چێک، بەرەزیلیا و ئێسپانیا و .... دەستی پێکردووە

محەمەد ماراشلی جێگری پارێزگاری نەوشەهید و پارێزگاری ناوچەی ئورگۆپ لەبارەی ئەم فستیڤاڵەوە ڕایگەیاندووە: ئەم فستیڤاڵە ئەمساڵ بۆ سێهەمین ساڵە کە بەڕێوە دەچێ و هەر ڕۆژە نزیکەی 150 باڵۆنی ڕەنگامە لە ئاسمانی کاپادوکیا دەبینرێت. ئەم ڕووداوە هەست بزوێنە بە ماوەی 4 ڕۆژ درێژەی هەیە.

سێهەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی باڵۆنی هەوای گەرمی کاپادوکیا لە ناوچەی گەشتیاری کاپادوکیای تورکیەوە بەڕێوە دەچێ.