لە فێستیڤاڵی ساڵانەی گای هار سێ کەس گیانیان لەدەست دا

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە مانگا فێستیڤاڵ سپانیا یاری


Jul 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ ئەمساڵ لە نێوان بە ڕێوەچوونی فێستیڤاڵی ساڵانەی گای هار لە ئیسپانیا چەندین کەس بریندار بوون و لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێ کەس بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەست داوە.

کۆڕی مافەکانی ئاژەڵان هەر زوو سکاڵای تۆمار کردووە و هۆشداری داوە لەبارەی مەترسییەکان لەسەر سەلامەتی گیانی ئاژەڵەکان و ئەو کەسانەش کە بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکەن، ڕایشیانگەیاندووە کە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا 20 کەس لەم فێستیڤاڵانەدا گیانیان لەدەستداوە.

فێستیڤاڵی ساڵانەی گای هار کە بە سان فێرمین ناسراوە، بە بەشداری سەدان کەس لە 6ی تەمووزی هەموو ساڵێک بۆ ماوەی 8 ڕۆژ لە ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت.