سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ڕاپه‌ڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه بۆری ڕاكێشانی ئاوی سه‌ره‌كی تاسڵوجه - سلێمانیان دزیبوو.
دوای ئه‌وه‌ی له‌نوسینگه‌ی ڕاپه‌ڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵای یاسایی تۆماركرا كه ژماره‌یه‌كی زۆر بۆری ڕاكێشانی ئاوی سه‌ره‌كی تاسڵوجه - سلێمانی دزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباره‌كان بۆرییه‌كانیان بردۆته شاری هه‌ولێر كه نرخه‌كه‌ی 80 هه‌زار دۆلاره (هه‌شت ده‌فته‌ر)ه.
دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا سێ تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ڕاپه‌ڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها به‌هاوكاری پۆلیسی هه‌ولێر توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بۆرییه‌كانداو بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ شاری سلێمانی.
هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ن، م، م) له‌دایكبووی 1994، (ز، م، م) له‌دایكبووی 1995، (پ، ع، ر) له‌دایكبووی 1991 له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: