ئیسرائیل و عەرەبستان ترامپ هان دەدەن تاکوو هێرش بکاتە سەر ئێران

(0) / / راپورت / زایەڵە عەرەبستان ترامپ ئیسرائیل ئێران


Jan 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

نیگەرانی تێل ئەبیب و ڕیاز لە گەڕانەوەی بایدن بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران

زایەڵە: ئیسرائیلی و سعوودییەکان لە هەوڵی ئەوەدان تاکوو دۆناڵد ترامپ، پێش هاتنی جۆ بایدن بۆ کۆشکی سپی، تاکوو دەتوانێت بابەتە پەیوەندیدارەکانی ئێران ئاڵۆزتر بکات بەڵکوو لەم ڕێگەیەوە، گەڕانەوەی حکومەتی بایدن بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام ئاسان نەبێت.

ئیسرائیل و عەرەبستان ی سعوودیا، دۆناڵد ترامپ،سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان  کە دوایین ڕۆژەکانی خولی سەرۆک کۆمارییەتیەکەی تێپەڕ دەکات، هان دەدەن تاکوو بیبەن بەرەو دسپێکردنی چەندین هێرشی وێرانکەر بۆ سەر دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران بەر لە هاتنی جۆ بایدن بۆ کۆشکی سپی لە ڕۆژی۲۰_ی ژانویە.  جێگای ئاماژەیە کە ئیسرائیل و عەرەبستانی سعوودیا زەختێکی زۆر دەخەنە سەر ترامپ تاکوو ئەو بە هێرشی ئاسمانی، زیانێکی جیدی لە دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران بدات. ئیسرائیلی و سعوودییەکان لە هەوڵی ئەوە دان تاکوو دۆناڵد ترامپ بەر لە هاتنی جۆ بایدن بۆ کۆشکی سپی، تاکوو دەکرێت کێشە و بابەتە پەیوەندیدارەکانی ئێران ئاڵۆز بکەن تاکوو لەم ڕێگەیەوە گەڕانەوەی حکومەتی بایدن بۆ بەرجام ئاسان نەبێت.تێل ئەبیب و ریاز لە ئەو بڕوایە دان کە ئێران بەرجامی پێشێل کردووە و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەڕێژەی ۲۰لە سەد بەرز کردووەتەوە و ئەم پرۆسەیەش هەڕەشەیەکی زۆر جیدییە بۆ هاوپەیمانەکانی ئامریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.لە ڕۆژی۱۷_ی دیسامبەر، حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە بەدڵنیاییەوە حکومەتی داهاتووی ئامریکا دەگەڕێتەوە بۆ  ڕێککەوتنی ناوەکی و هەموو ئابڵۆقە ئابوورییەکانی دژی ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە.

هەروەها ئایەتوڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش وتوویەتی کە ئەگەر ئامریکا گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی، تارانیش دەبێت دەسبەجێ، بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی بەپێی بەرجام.

لە مانگی ڕابردوو،جۆ بایدن بەتووندی ڕەخنەی لە چۆنییەتی هەڵسووکەتی ترامپ لە بەرانبەر ئێران دا و بۆ نموونە، هاتنەدەرەوەی تاک لایەنەی واشینتۆن لە ڕێککەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئێران، گرت. ئەو بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە بەدڵنیاییەوە، ئامریکا دەگەڕێتەوە بۆ بەرجام و هەڵبەت ئێرانیش دەبێت پابەندی بەڵێنەکانی بەپێی ڕێککەوتنی ناوەکی بیت. هەڵبەت بایدن ئەوەیشی دووپات کردووەتەوە کە نایەوێت ڕێگە بدات تاکوو ئێران ببێتە خاوەنی هێزی ناوەکی و سەربازی زۆر پێشکەوتوو.

لە ڕۆژی ۳۱_ی مانگی دیسامبەر، محەمەد جەواد_ی زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکای بە هەوڵدان بۆ ڕەخساندنی هەلومەرجی هێرش کردنە سەر ئێران تۆمەتبار کرد. زەریف دووپاتی کردەوە که تەنانەت ئەگەر تاران شەڕیشی نەوێت، بەڵام لە ئەگەری هەر هێرشێک، بەتووندی وەڵام دەداتەوە.

فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی "بی_۵۲"_ی ئامریکا کە توانای هەڵگرتنی چەکی ناوەکییان هەیە، بە ئاسمانی کەنداوی فارس  دەسووڕێننەوە و زۆربەی کارناسان و شرۆڤەکاران لەو بڕوایە دان کە ئامانج لەم کارەش پیشاندانی هێزە بە ئێران.

نوێنەرانی پێنتاگۆن دەڵێن کە نواندنی ئەم هێزی سەربازییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تاران لە ساڵوەگەڕی تیرۆری سەردار قاسم سڵێمانی خۆی بەدوور بگرێت لە هێرش کردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئامریکا.

لە ئەم ڕۆژانەی دواییەدا،بینەری هەڵکشانی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەرووبەندی یەکەمین ساڵوەگەڕی تیرۆری سەردار سڵێمانی داین.واشینتۆن ئەوەی لێ بەدی دەکرێت تاکوو لە حاڵەتی هێرشی ئێران، هێرشی پێچەوانە و یەکلایکەر بکات.هەروەها ئیرانیش ئەم سیاسەتەی هەیە.تاران بە ڕاشکاوی وتوویەتی کە ئەگەر ئامریکا یان ئیسرائیل یان هاوپەیمانەکانی بچوکترین جووڵەیەک بکەن بە تووندی کاردانەوەی دەبێت.

سەرچاوە: یۆرۆئاسیا

وەرگێڕان: زایەڵە