وەزیری دەرەوەی جەزائیر: جیهانی عەرەب پێویستی بە سووریایە

(0) / / سوریه / زایەڵە سووریا جیهانی عەرەب بەار ئەسەد


Jul 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ڕەمتان لەعمامەرە وەزیری دەرەوەی جەزائیر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە سووریا ئەستوونی سەرەکی کۆمکاری عەرەبە.

ڕەمتان لەعمامەرە وەزیری دەرەوەی جەزائیر لە دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای ئاماژە بەوەی کە جیهانی عەرەب پێویستی بە سووریایە، وتی: کۆمکاری عەرەب پێویستی بە سووریایە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمی سووریا، دوو لایەن لەم دیدارەدا جەختیان کردە سەر پێوەندییەکانی نێوانیان.

هاوکات باس لە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە جەزیرە کرا.

ئەسەد لەم دیدارەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گەلی سووریا هەرگیز هەڵوێستە جوامێرکانی جەزائیر لە ساڵانی قەیرانی سووریا لەبیر ناکات.