‌بەڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌ی سامفا له‌ سلێمانی

(0) / / فرهنگی / زایەڵە سامفا سلێمانی کوردستان


Jul 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نۆیه‌مین خولی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمانی فارسی (سامفا) به‌ پێشوازیه‌كی گه‌رمی خوازیاران له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رۆژی هه‌ینی 22ی ته‌مووزی 2022ی زاینی هاوكات له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا له‌ كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. به‌ ده‌رچووانی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراو له‌ ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌به‌خشرێت.
داود حەسەن پوور نوێنەری کەلتووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بۆ زایەڵە ڕایگەیاند: سه‌ركه‌وتن له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی سامفا یه‌كێكه‌ له‌ مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكارانی بیانی له‌ زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران. هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی بیانی كه‌ ویستی مانه‌وه‌، كار و چالاكی بازرگانی، دامه‌زراندنی نوسینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و...هتد له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه‌ ده‌بێت بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یان پێبێت.
شایانی باسه‌ له‌ زستانی 2022 ده‌یه‌مین خولی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خوازیاران ده‌توانن له‌ ئێستاوه‌ بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و تۆماركردنی ناوی خۆیان په‌یوه‌ندی به‌ داود حه‌سه‌نپور مولحه‌قی رۆشنبیری سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌ ژماره‌ واتساپی ۰۷۸۰۴۳۲۷۵۵۲ بكه‌ن.