کۆنترین کاکەشانی دۆزراوەی گەردوون بە پێی جیمس وێب ڕەسەد کرا و بینرا

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە کاکەشان جیمس وێب


Jul 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تلیسکۆپی فەزایی جیمس وێب لە کاتێکەوە بە شێوازی فەرمی دەستی بە کار کردووە توانیویە وێنەگەلێکی نوێ و هەروەها هەواڵگەلێکی سەرسووڕهێنەر ناردەی گۆی زەوین بکات. ئێستاکەش توانیویە کۆنترین کاکەشانی دۆزراوەی گەردوون بە پێی مرۆڤ، ببینێت و وێنەی تۆمار بکات.

یەکێک لە ئامانجەکانی ناردنی تلیسکۆپی جیمس وێب بۆ فەزا، لێکۆڵینەوە لەسەر کاکەشانە دوور و کۆنەکان بووە، تا بەو زانیاریانەوە کە دەستی دەکەوێ، چۆنیەتی دروست بوونی کاکەشانەکان و بناغەی پێکهاتنی هەموو گەردوون ڕوون بێتەوە.

ئێستاکە جیمس وێب توانیوە وێنەیەک لە کۆنترین کاکەشانی دۆزراوە تۆمار بکات. بە پێی وتەی لێزانان ئەم کاکەشانە 300 ملیۆن ساڵ پاش لە تەقینەوەی گەورە پێکهاتووە، واتا 300 ملیۆن ساڵ پاش لە ڕووداوی بیگ بەنگ، دەسپێکی تەمەنی ئەم کاکەشانە بووە.

پێشتریش کاکەشانێ بە کۆنەیی 400 ملیۆن ساڵ پاش لە تەقینەوەی گەورە و بە پێی تلیسکۆپی هابل دوزرابوویەوە.

ئێستاکە وێب توانیویە ڕیکۆردی هابل تێک بشکێنێت. ئەم دۆزراوە نوێیە تا 100 ساڵ دۆزراوەکان بۆ بەرەوپێش چوون دەبات.

لێزانانی ڕێکخراوەی ناسا بە دووی ئەوەدان تاکوو زانیاریگەلێکی زۆرتر لەم کاکەشانە بەر دەستیان کەوێ تا بتوانن زانیارییەکان خۆیان تەواو بکەن.

ئەگەری ئەوەش هەیە کە ئەم زانیارییه نوێیانە بتوانێت زانیاری زۆرتر لەبارەی پێکهات و دورستبوونی گەردوون و هەموو جیهان بخاتە بەردەست لێزانان و پسپۆڕان.