گوژمەیەك بۆ پرۆژەی ئاوی تەقتەق - كۆیە خەرج كرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئاو گوژمە تەقتەق کۆیە


Jul 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند،  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 31  ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی ئاوی تەقتەق-كۆیە و گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیە.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیەیە و بۆ مەبەستی كڕینی قفل و ئەفلەنجە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو و هەروەها كڕینی بۆڵبەرینی جۆراوجۆر بۆ پەمپ و ماتۆڕەكانی پرۆژەی ئاوی تەقتەق-كۆیە.
ساڵانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە پارەیەكی زۆر بۆ پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بەسەر هاووڵاتییان خەرج دەكات، پرۆژەكانی ئاویش بریتین لە پرۆژەی گەورە و مامناوەند و بیرەكان، ئەمە جگە لەوەی بە بەردەوامی تۆڕی دابەشكردن و پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی ئاو و بیرەكان نۆژەن دەكرێنەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم