دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە کوێ گەیشت؟

(0) / / جهان / زایەڵە بەرجام جۆزێپ بۆرێڵ یەکێتیی ئەورووپا


Jul 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جۆزێپ بۆرێڵ نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، ڕایگەیاند: پاش ١٥ مانگ دانوستان و گفتوگۆی بێ ئەژمار لەگەڵ لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام و ئەمریکا گەیشتوومەتە ئەو ئەنجامەی کە کات بۆ موساڵحەی گرینگ و زیادە، کۆتایی هاتووە.

وتیشی: لە ئێستادا دەقێکم لەسەر مێز داناوە کە تێیدا هەڵگرتنی گەمارۆکان و هەنگاوە ئەتۆمییەکان بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام لێکدراوەتەوە. ئەم دەقە باشترین ڕێککەوتنی چاوەڕوانکراوە. بێ کەموکوڕی نییە، بەڵام تێیدا باس لە هەموو شتێک کراوە.

زیاتر ڕایگەیاند: دەقەکە، پابەندییەکانی بایدن و ئەمریکا بۆ مانەوەی ڕێککەوتنە. ڕەنگە ئەم ڕێککەوتنە هەموو نیگەرانییەکانی ئەمریکای لەبەرچاو نەگرتووە، بەڵام بەرجام پێوەندیی بە بابەتی مافەکانی مرۆڤ و پرسەکانی ناوچەوە نییە. پێویستە لایەنەکان ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە.