جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆزایەڵە: کۆبونەوەیەکمان سەبارەت بە پرۆژە وەستاوەکان ئەنجام دا

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵەبجە پرۆژە وەستاوەکان


Jul 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند،کۆبونەوەەکمان  لەگەڵ  بەڕێوەبەرایەتی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پڕۆژە کان  ، تاوتوێ  کێشە و گرفتی ی پڕۆژەکان ، پڕۆژە وەستاوەکان و پڕۆژەکانی کە دەستیان پێکردووە و جارێکی تر وەستاونەتەوە یان بەسستی کار دەکەن  ،هۆکاری سەرەکی  نەبونی نەختینەیە لە بانکەکان. کە بوەتە گەورەترین مەترسی بۆ پڕۆژەکان و کۆمپانیاکان ڕووبەڕووی گرفتی گەورە کردووە ،وە ئەو پرۆژانەی کە تەندەریان بۆ کراوە و دەکەونە بواری جێبەجێکردن .

وتیشی، هەروەها هۆکاری دەستپێنەکردنی( پردی تووەقوت و ڕێگاکەی و پردی سازان ) کە زیاد لە ٦مانگە ئیحالە کراوە بۆ کۆمپانیاکە بەڵام تا ئێستا بەهۆی کێشەیەکی نێوان کۆمپانیای کە بۆی ئیحالە کراوە و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نەتوانراوە گرێبەست واژوو بکرێت  گرفتەکە چەند مانگێکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و تا ئێستاش بڕیاری  چارەسەری کۆتایی لێ نەدراوە  لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران قسە کرا کە پێویستە چارەسەری گرفتەکە بکرێت بەشێوەیەک ئەوەندەی تر زیان نەگات بە پارێزگای هەڵەبجە لەجێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان هاوشێوەی پارێزگاکانی تر،  چونکە لە کاتی بڕیاردان بۆ دانانی بودجە بۆ پردەکە ئەگەر دەستی پێبکردایە ئێستا پردەکە تەواو بوو بوو.

ڕونیشیکردەوە، وەباس لە پڕۆژەوەستاوەکانی بودجەی ئاسایی و بودجەی نەوت و وەبەرھێنان   گرفتەکانی بەردەمیان  کرا.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم