زایەڵە - خۆپیشاندەرانی سەر بە ڕەوتی سەدر چوونە ناو پەرلەمانی عێراقەوە و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران داوای لە خۆپیشاندەران دەکات، لە ناوچەی سەوز دوور بکەونەوە.

 پاش ئەوەی ئەمڕۆ لە بەغدا خۆپیشاندان دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەستیپێکرد و چوونە ناو ناوچەی سەوزەوە، لە ئێستادا خۆپیشاندەران چوونەتە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراقەوە.

دوو رۆژ لەمەوبەر چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانی بە کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دانا.

لەگەڵ ئەوەی، محەمەد شیاع سودانی ئەندازیاری کشتوکاڵە و پێشتر پارێزگاری میسان بووە، هەروەها وەزیری وەزارەتەکانی مافی مرۆڤ و بازرگانی پیشەسازی و کاروباری کۆمەڵایەتی بووە لە حکومەتەکەی حەیدەر عەبادیدا.

سودانی لەساڵی ١٩٧٠ لە شاری بەغدا لەدایکبووە و خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە.