نرخی ئارد هەرزان دەبێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئارد نرخ گرانی


Jul 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی عێراق، پێنج ملیۆن فەردە ئاردی بەسەر بریكارەكانی ئارددا دابەشكرد‌ و داواشی لە هاوڵاتیان كرد بچن بۆ وەرگرتنی بەشە ئاردەكەیان، تەئكیدیشیكردۆتەوە، دابەشكردنی ئارد كاریگەری هەبووە لەسەر دابەزینی نرخەكەی.

ئەسیر داود سەلمان بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند ،بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئارد بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە دەچێت، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان سەردانی بریكارەكانی ئارد بكەن بۆ وەرگرتنی بەشە ئاردەكەیان.

وتیشی، بریكارەكان بڕی زیاتر لە پێنج ملیۆن فەردە ئاردییان پێدراوە، كە بەشە ئاردی چوارەمی ئەمساڵە، دابەشكردنی ئاردیش بووەتەهۆی دابەزینی نرخەكەی لە بازاڕەكانی عیراقدا.

وتیشی، هەماهەنگییەكی بەرز لە نێوان كۆمپانیاكانی بازرگانی دانەوێڵە و دروستكراوی دانەوێڵەدا هەیە بەمەبەستی دابینكردنی گەنم بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئارد‌و دابەشكردنی پشكی پێنجەم لە تەواوی پارێزگاكان.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم