لێدانی بەردئەستێرەیەک بە گۆی زەوین بووەتە هۆی پێکهێنانی ماکێکی کەربۆنی نوێ

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە بەردەئەستێرە گۆی زەوی


Jul 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ توێژەران دەڵێن لێدانی بەردئەستێرەیەک لەگەڵ گۆی زەوین بووەتە هۆی پێکهاتنی ماکێکی کەربۆنی نوێ. کۆڕێک لە توێژەرانی نێونەتەوەیی بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەم دواییانەدا ئەنجامیان داوە تێگەیشتن کە ماکێکی کەربۆنی نوێ بە هۆی لێدانی بەردئەستێرە لەگەڵ زەویندا دروست بووە.

لە لێکۆڵینەوەی توێژەراندا ماکی کانزایی‌ کەربۆنی بە نێو(لونسدالیت) لێکدرایەوە کە لە بەردئەستێرەی (کانیون دیابلو)دا دۆزرابوویەوە. کاتی لێدانی بەردئەستێرە بە گۆی زەوین نزیکەی 50 هەزار ساڵ پێش لە ئێستە بووە.

پێشتر(لونسدالیت) وەکوو جۆرە ئەڵماسێکی 6 گۆشەی تایبەت ناسرابوو کە ئەتومگەلی کەربۆن بە شێوازی 6 گۆشە و لەیەک ڕێزدا لە نێویدا بوونی هەبوو.

لەم لێکۆڵینەوە نوێیەدا توێژەران تێگەیشتن ئەم ماکی کەربۆنییە خاوەنی نانوپێکهاتی بەندی و لۆی کریستاڵی دوو ڕەهەندی لە ئەتومگەلی کەربۆنە و هەروەها لە دوابەدوایی نموونەگەلی دووپاتەی لۆگەلی ئەتومی هەڵەگەلێ شناسایی بووە.

بە پێی وتەی توێژەران بە هۆی لێکدانەوەی ئەم ماکی کەربۆنییە نوێیە دەکرێت باشتر تێبگەین لە چۆنیەتی لێدانی ئەو بەردئەستێرە لەگەڵ گۆی زەویندا.

دوکتور پیتر نمت سەرۆکی توێژەرانی ئەم لێکۆڵینەوە دەڵێ: بە هۆی شناسایی کردنی پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی ئەڵماس دەتوانین تێگەیشتنێکی باشترمان هەبێت لەبارەی دۆخی گوشار و گەرما لە کاتی لێدانی ئەستێرەکاندا.