بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون باری نائاسایی لە جیهان ڕاگەیندرا
(0) /
زایەڵە ــ رێکخراوەی تندروستی جیهانی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون و هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیینەکە، باری نائاسایی لە جیهان ڕاگەیاند.
تیدۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەی تندروستی جیهانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی کونتڕۆڵکردن و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون باری نائاساییان لە جیهان ڕاگەیاندووە.
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەی تندروستی جیهانی باسی لەوە کردووە، بەو ئامرازانەی لە بەردەستن دەتوانن ئاوڵەی مەیموونی کونتڕۆڵ بکەن و ڕێگری بکەن لە بڵاوبوونەوە و پەرەسەندنەوەی ئەو نەخۆشیینە، چونکە مەترسی نەخۆشیینەکە هێشتاکوو مامناوەندە و جگە لە ئەورووپا حاڵەتەکان بەرزن.
بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوەی تندروستی جیهانی، تا ئێستاکە 17 هەزار کەس لە 74 وڵاتی جیهان تووشی ئاوڵەی مەیموون بوون.
تێبينيێك بنێرە: