پرۆفسیۆرێک بۆ زایەڵە: دەبێت ئەم ئەقڵیەت و مۆدێلە بنەماڵەییەی کوردستان بگۆڕێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە شێرکۆ حەمە ئەمین کوردستان دیموکراسی


Jul 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پرۆفیسۆرد شێرکۆ حمە ئەمین جەخت ڕایگەیاند: "تائێستا پارتی ڕونینەکردۆتەوە بۆچی د.بەرهەم نەبێت و یەکێتیش بەهەمان شێوە ناڵێت بۆچی ڕێبەرئەحمەد نەبێت."

پرۆفیسۆرد شێرکۆ حمە ئەمین مامۆستای  زانکۆ لە وتووێژی  لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە   ڕایگەیاند،  ئەوکاتەی دەوترا با پەرلەمانی کوردستان کەبەپێی یاسای هەڵبژاردن ژمارە ۱ ساڵی ۱۹۹۲ بڕیاری ژمارە ۱ ساڵی ۲٠٠٥ ئەرکی خۆی ببینێت و مەرجەعی باڵای یەکلایی کردنەوەی پرسەچارەنوسسازەکان بێت و دەستەیەکی پسپۆری دانوسان لەگەڵ بەغدا دروستبکرێت کە لە پەرلەمانەوە متمانە وەرگرن و لە خەمی خاک و خەڵک و قەوارەی هەرێمدا بن پارتی و یەکێتی بارەگای حیزبی و بنەماڵەیەیان بەلاوە گرنگتربو تەنانەت لەکاتی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی ساڵی ۲٠۱٥ بەبڕیاری بارزانی ئاسانتر لە داخستنی دوکانێک دەرگای پەرلەمانیان داخست و ڕێگەیان نەدا سەرۆکەکەی بچێتەوە هەولێر و یەکێتیش بە وەرنەگرتنی هیچ هەڵوێستێک موبارەکەی کرد تەنانەت ئەندامێکی شاندی پارتی لە کۆبونەوەی پێنج لایەنەکە ئەوەندە پەرلەمانی بەلاوە بێڕۆڵ بوبو وتبووی: پەرلەمان دەستی داوەتە بەردێکی قورس ئەیکێشێت بە سەری خۆیدا وەک ئاماژەیەک بۆداخستنی پەرلەمان .

وتیشی، کەچی ئێستا پارتی خۆی زۆرینەیە داوادەکات سەرۆک کۆماری کارتۆنی لە پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە یەکێتیش بەهاوکاری چوارچێوەی هەماهەنگی داوادەکات لە پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکرێتەوەواتە هیچیان لەبڕوابونیان نییە بەڕای خەڵک و ڕۆڵی پەرلەمان بەڵکو بۆبەرژەوەندی حیزبی و بنەماڵەییە.

ڕونیشیکردەوە، لە ڕاستیدا تائێستا پارتی ڕونینەکردۆتەوە بۆچی د.بەرهەم نەبێت و یەکێتیش بەهەمان شێوە ناڵێت بۆچی ڕێبەرئەحمەد نەبێت.

لەهەموشی سەیرتر ئەم پۆستە بە موڵکی خۆیان دەزانن و ڕێگەنادەن کوردێکی ناحیزبی پۆستەکە وەربگرێت لەکاتێکدا بەپێی دواین هەڵبژاردن بەساخاتەکاریشەوە پارتی و یەکێتی نزیکەی سەدا بیست و پێنجی دەنگیان هێناوە

لەڕاستیشدا پۆستی سەرۆک کۆمار هیچ دەستکەوتێکی بۆکورد نەبوە و نابێت چونکە کورد سێ کێشەی سەرەکی هەیە تائێستا چارەسەرنەبوە خاک، مادەی ۱٤٠، پێشمەرگ بوجە جگە لەب ابەتەکانی تر.

باسی لەوەشکرد، بۆیە هەتا ئەم ئەقڵیەت و مۆدێلە بنەماڵەییەی کوردستان نەگۆڕێت نیشتمانی هەموان و بەرژەوەندی هەموان دروست نابێت و پۆستی سەرۆک کۆماریش هەر سودی بۆ کەسەکە و ئەو گروپە دەبێت کە دەیگەیەننەئەو پۆستە.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم