سەرکردەیەکی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ زایەڵە: كاردانەوەی خێرای ڕەوتی سەدر پەیامێكی ترسناكە

(0) / گفتگو


Jul 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ كاردانەوەی خێرای ڕەوتی سەدر پەیامێكی ترسناكە بۆ عێراق.
عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی لە وتووێژی  لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند،  ئەم كاردانەوەیەی خێرای ڕەوتی سەدری پەیامێكی ترسناك لەسەر بارودۆخی عێراق و چونكە لە چەند ڕوویەكەوە كۆمەڵێ ڕاستی دەرخست لەوانە، نەبوونی حكومەت و بێدەسەڵاتی لە پارێزگاری كردنی قەوارەی حكومەت و دەسەَڵات.  پەیامێكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دەستوری عێراقی هەنگاوێكە بۆ گەڕانەوە بۆ كودەتا سەربازییەكان. باڵادەستی هێزی میلیشیاگەری بەسەر ناوەندە دەستورییەكاندا.
وتیشی، كورد لەم بارودۆخەدا هیچ هیوایەكی باشی نابێت ئەگەر بێت و ناوماڵی خۆی كۆنەكاتەوە ،چونكە ڕوودانی هەر كودەتایەكی سەربازی چ شیعە بیكات یان كۆنە بەعسیەكان یان سونەكان ، یەكەمین گورزی ئەو كودەتا سەربازییە لەسەر كوردستان ئەبێت ،چونكە چاوی هێزە باڵادەستە هەرێمیەكان و خودی نیگەرانی شیعە وەك ڕێڕەوی توند ڕەویان و بەعسیەكان كورد تاوانبار ئەكەن بەپەلكێش كردنی دەستی جولەكە بۆناوهەرێم ،هەرچەندە خۆشیان هەر هەمان خزمەت ئەكەن بەڵام ئەوە لە كورد ڕانابینن كە كوردستانێكی ئاوەدان هەبێت و دۆستی دەرەكی هەبێت .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم