سەرکردەیەکی یەکگرتوی ئیسلامی بۆ زایەڵە: سەدریەکان دەیانەوێت بڵێن بەبێ ئێمە نەبێت ناتوانن حکومەت پێکبهێنن

(0) / / گفتگو / زایەڵە دارا سێکانیانی یەکگرتوی ئیسلامی سەدر


Jul 30, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،سەدریەکان ئەیانەوێت بڵێن کە ئێمە لە پەڕلەمانیش نەبین شەقاممان هەیە.وەهەر حکومەتێک بە ڕەزامەندی ئێمە نەبێت سەرکەوتونابێت ئەگەر لە دەرەوەی پەڕلەمانیش بین هەرکاتێک بمانەوێت لە پەرلەمانین.ئەیانەوێت بڵێن کە بەبێ ڕەوتی سەدر ناتوانن حکومەت پێکبهێنن.
وتیشی، بەداخەوە هەر لەسەرەتاوە کورد یەک ووتار و یەک هەڵوێست نەبوو بەڵکو بەتایبەتیش لایەنەدەسەڵاتدارەکانی هەرێم بوون بە بەشێک لە کێشەکان هەر یەکەیان چوونە بەریەکی لایەنە شیعەکانەوە کە ئەمە ڕۆڵێکی نێگەتیڤی هەبوو هەموو بۆ یەکڕیزی ناوناماڵی کورد و لاوازکردنی سەنگ و پێگەی کورد لە بەغدا .
ڕونیشیکرووەوە، پێویستە وانە لە هەڵەکانی ڕابردوو وەربگیرێت تاکو ئەوەی بەدەستیش هاتوە بۆ کورد و کوردستان چونکە ئەکەرباروو دۆخەکە بەرەو دۆخێکی نەخوازراو بڕوات کوردیش زیان ئەکات ،چونکە ئەوەی کوردی پاراستووە دەستووری هەمیشەیی عێراقە پێویستە زۆر بە هەستیاری و هوشیارییەوە مامەڵە لە گەڵ ئەم دۆخەدا بکرێت .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم