داهاتوو بەپارە بەدەست نایەت / کامەران کەریم
/
مقالە
/
زایەڵە
کامەران کەریم
داهاتوو
پارە
پەروەردە
زایەڵە - مرۆڤ بونەوەرێکە پڕ جۆش و جوڵەیەو بەردەوام خولیای بەدەست هێنانی کاری باش و بەدەست هێنانی داهاتویەکی پرشنگدارە، هەرگیس نەبووە مرۆڤ لەبەرامبەر ناسۆریەکانی ژیان چۆک دادات و تەسلیم ببێت.
خۆشی ژیان بە خۆشی و ناڕەحەتیەکانیەوە ڕەنگاڵەترە، نابێت ئێمە وابیر بکەینەوە کە بەدەست هێنانی خەون و ئارەزوەکان بۆ خواپێداو مناڵی بزنسمان و دەوڵەمەندە و خاوەن پێگەکانە، نەخێر بۆهەرکارێک بڕوانی مناڵانی هەژار پێش مناڵانی دەوڵەمەند و خاوەن دەسەڵات دەکەون.
باشترین نمونەگەلێک کەمن بەدرێژایی چەند ساڵێکە موتابەعەی دەکەم خوێندکارانی پۆلی 12 یە وەک نمونە کە لەهەرە باشترین نمرەکان دواجارمناڵی هەژار و کەمەرامەتن کەبۆمن جێگای فەخرو شانازییە، زۆر تامەزرۆم بەبیستنی هەواڵی سەرکەوتنی مناڵی هەژار و کەم دەرامەت.
ئەنجامەکانی 12 زۆر بەجوانی بەهەموومانی ووت کە مەرج نیە ئەوەی دەگاتە پلەی باڵا هەردەبێت خاوەن سەرمایە بێت، یاخود لەمەدرەسەی تایبەت وانە وەربگرێت.
لەم وڵاتە زۆر جێگای تێڕامانە بۆهەر شتێک دەست دەبەیت مناڵی چینی خوارەوە دەبینیت چ بەهرەمەند و چ کەسانێکی لێهاتوون و دەرئەنجامەکەش کەواهیدەری ئەم قسەیەمن، بەڵام بەداخەوە کەدێتە سەر بونی دەسەڵات وپلەو پۆست و ئیمتیاز مناڵە هەژارەلێهاتووەکەدەخرێتە کەنارو ، خواپێداوەکان بەنەزانی و دواکەوتویەوە دەبنە وەلی ئەمری هەژاران وبەهرەمەندەکانیش دەکەونە کونجی ناسۆری ژیان و دەبێت چاوڕێی مەرحەمەتی خواپێداوان بکەن.
ئێمە میلەتێکین کێشەمان سەرکردەیە کەبەمانا ناتوانێ شوانێکی دڵسۆز بێت بۆ ڕەعیەتەکەی ئێستا شۆڕشگێڕەکانی ڕابردوو لە هەوڵی بەدەست هێنان و دابین کردنی ژیانێکی شاهانەن نەک بۆ نەوەی ئێستایان بۆ حەوت پشتی داهاتوویان، ئەمە زۆر نامۆڕاڵە ، تاکەی ئەمانە بەخەبەرنایەن کە هەموو جومگەکانی ژیان کە ئەگەر واقیعی بن خەڵکی پرۆلیتار شایستەیەتی نەک بخۆرو ورگ زل .
تێبينيێك بنێرە: