ڕیکوردی خێراترین سووڕانەوەی گۆی زەوین بە دەوری خۆیدا شکاوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ڕێکۆرد خۆر زەوین ئەستێرە هەسارە


Jul 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە پێی وتەی لێزانان سووڕاندنەوەی گۆی زەوین بە دەوری خۆیدا خێراتر لە هەر کاتێکی دیکە ڕووی داوە و لەم بوارەدا هەسارەی زەوین ڕیکوردی شکاندووە. بە چەشنێ کە لە ڕێکەوتی 29ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022، خێراترین سووڕاندنەوەی بووە بە دەوری خۆیدا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بۆتەوە لێزانان و پسپۆڕان کورتترین ڕۆژی هەسارەی زەوینیان تۆمار کردووە کە لە جۆری خۆیدا نوێترین ڕیکورد دێتە ئەژمار.

ئەم هەسارەیە لە ڕێکەوتی 29ی مانگی حوزەیراندا و بە پێی پێوەر سووڕاندنەوەی خۆی لە 24 کاتژمێردا، خولێکی 1.59 میلی چرکە ساتی دیکەی، کەمتر ئەنجام داوە.

پێشتریش ئەم هەسارەیە لە ڕێکەوەی 26ی حوزەیراندا ئاوەها ڕیکوردێکی دیکەشی تۆمار کردبوو.

بە پێی وتەی کارناسان دەمێکە گۆی زەوین خێراتر لە جاران دەسووڕێتەوە بە شێوازێ کە لە ساڵی 1960 تاکوو ساڵی 2020 کوتترین مانگ لە ساڵ لەسەر ئەستێرەی زەوین ڕووی داوە.

لە هەر سەدەیەکدا سەبارەت بە سەدەی پێشوو هەسارەی زەوین بۆ گەیشتن بە خولێکی تەواو پێویستی بە کاتێکی زۆرترە بە ئەنازەی چەند میلی چرکەسات.

هێشتاکوو لێزانان نەیانتوانیووە هۆکاری ئەم بابەتە شناسایی بکەن بەڵام، ئەگەری ئەوە بوونی هەیە کە پەیوەندی بێت لەگەڵ تۆتۆی ناوەکی و دەرەکی گوی زەویندا یان ئاڵ و گوڕی کەش و هەوا و هەڵکش و داکشی ئاوی ئوقیانووسەکان.

بە پێی وتەی شەریگەی(متا) دوهەمین هەڵبەزی کات، ئەگەرچی بۆ لێزانان و پسپۆڕان بەسوود و کەڵکە بەڵام، دەبێتە هۆی هەڵشێواوی و ناسامانی لە کاری پاشەکەوتکردنی زانیارییەکان و لەناوچوونیان.