داهێنانێکی نوێ بۆ چارەسەریی شێرپەنجە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە شێرپەنجە ژاپۆن دەرمان


Jul 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لێزانانی خەڵکی وڵاتی چین لەم ڕەوتە نوێیەدا لە کرمگەلێکی زۆر بچووک بۆ دەرمانی شێرپەنجە کەڵکی وەرگرتووە کە ئەرکی گەیاندنی دەوا و ماکی دژەشێرپەنجەیان بە خانەگەلی لەش لە ئەستۆدایە.

لێزانانی زانستگای ئوزاکای ژاپۆن بۆ دەرمانی شێرپەنجە لەو کرمە بچووکانە کەڵک وەردەگرن کە بە توێکڵێک لە هیدروژێل داپۆشراوە نێوی ئەم جورە کرمە، کرمی لوولەیی یان(نماتد)ــە کە دەتوانن دەوا و ماکی دژەشێرپەنجە بە ئاسانی بگەینن بە خانەگەلی لەشی مرۆڤ.

ئەم جۆرە کرمگەلە زۆرتر لە نێو خاکدا دەژین و جارواش هەیە مومکینە بچنە نێو لەشی مرۆڤەوە، بەڵام جۆرێک لەم کرمە کە زۆرتر لەنێو زەریاکاندا بوونی هەیە و بە نێو Anisakis simplex ناسراوە حەزێکی سەرسووڕهێنەری هەیە سەبارەت بە خانەگەلی شێرپەنجە.

ویلدان موبارۆک یەکێک لە توێژەرانی ئەم لێکۆڵینەوە دەڵێ: لێکدانەوەکان لەسەر کرمی ناوبراو پیشان ئەدات ئەم جۆرە کرمە خۆی دەلکێنێت بە شانەگەلی شێرپەنجەوە هەر بۆیە بیرۆکەی کەڵک وەرگرتن لەم ڕەوتە بۆ ناردنی دەوای دژەشێرپەنجە هاتە ئاراوە.

توێژەران بۆ کەڵک وەرگرتن لەم کرمە لە پێشا دەنێو جورێک ماکی کیمیاییدا دەیژەنێن تاکوو توێکڵێک لە هیدوژێل لە دەوریدا پێک بێت، کەوابوو لۆیەک لەو ژێلە بە کلفتی 0.01 میلی مەتر لە دەوری ئەو کرمگەلە پێک دێت کە دەوام و مانەوەی تا 20 خولەکە، پاشان ئەو توێکڵی هیدروژێلە پڕ دەکەن لە ملکولگەلێ بە کارکردی بەفراوانەوە. لە کاتی توێژینەوەکەدا توێژەران تێگەیشتن کە خۆڕاگری ئەم کرمە هەمبەر بە تیشکی ژوور بنەوش یان هەمان هیدروژێنی پڕئوکسید زۆرە کە لە داهاتووی نزیکدا دەتوانن لەم توێکڵی هیدرۆژێلە بۆ سازکردنی ماکی دژەشێرپەنجە کەڵک وەربگرن.