دۆزینەوەی بەردێکی مێژوویی سەردەمی ئاشورییەکان لە گوندێکی بەردەڕەش

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە بەردەڕەش مێژوویی شوێنەوار


Jul 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەردێکی مێژوویی لە کاتی کارکردنی کرێکاران لە کێڵگەیەکی پەتاتە لە گوندی تۆبزاوای سنووری قەزای بەردەڕەش دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان دەگەڕێتەوە.
 عومەر حوسێن، شوێنەوارناس لەبارەی قەبارە و شێوازی نووسینی سەر بەردەکە ڕایگەیاند: مێژووی بەردەکە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان دەگەڕێتەوە، بەردەکە چوارگۆشەیە و کێشەکەی نزیکەی دوو تۆن دەبێت.
ڕاشیگەیاند؛ بەپێی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، نووسینەکە پێدەچێت هێمای خوداوەندی ئاشوورییەکان بێت، بەڵام پێویستمان بە کاتی زیاترە بۆ لێکۆڵینەوەی تەواوەتی.
بەردەکە گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەڕایەتیی شوێنەوار و کەلەپوری ئاکرێ.
 بە گوتەی عومەر حوسێن بەپێی ئەو پشکنینانەی کە تیمێکی پۆڵەندی لە سنوورەکە کردوویانە، دەرکەوتووە کە تەنیا لە قەزای بەردەڕەش نزیکەی 500 ناوچەی شوێنەواری هەن کە مێژووەکەیان بۆ چاخی بەردین و تاوەکو سەرەتای هاتنی ئیسلام دەگەڕێتەوە.
لە ئێستادا دوو تیمی شوێنەواری ئیتاڵی و فەرەنسی لێکۆڵینەوە لە ناوچە شوێنەوارییەکانی سنوورەکە بەتایبەت گوندی ئامیان، گردی شوێنەواریی ئاسنگران لە گوندی پیرچاوش و چەند شوێنێکی دیکەی شوێنەواری لە سنوورەکە دەکەن و لە مانگی داهاتوودا لێکۆڵینەوەکانیان فراوانتر دەکەن.