هەڵوێستی ئێران لەمەڕ ڕووداوە سیاسییەکانی عێراق

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران عێراق ناسر کەنعانی بەغدا سەدر شیعە چوارچێوەی هەماهەنگی


Aug 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ناسر کەنعانی وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوێستی تاران لەمەڕ ڕووداوەکانی عێراقی ڕاگەیاند و جەختی کرد سەر ئەوەی چاودێریی دۆخی ئێستای عێراق دەکەن.

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا ڕایگەیاند؛ بە وردی و هەستیارییەوە چاودێریی دۆخی ئێستای عێراق دەکەین.

کەنعانی جەخت دەکاتەوە؛ گفتوگۆ باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عێراق.

ناوبراو ڕایگەیاند: عێراق وڵاتێکی گەورەیە و دراوسێیەکی گرنگە بۆمان بۆیە سروشتییە بە وردی و هەستیارییەوە چاودێریی دۆخی ئێستای ئەو وڵاتە بکەین.

وتیشی، ئێران جەخت لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەکاتەوە وەک وڵاتێکی برا و دراوسێ، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق پەیوەستە بە سەقامگیری و ئاسایشی ئێران و ناوچەکە، گرنگی بە گۆرانکاریی و کێشەکانی دەدەین.

باسی لەوەشکرد، ئەو گۆڕانکارییانەی ئێستا لە عێراق هەن پەیوەندییان بە ناکۆکییە سیاسییەکانەوە هەیە، ئێران وەک بابەتێکی ناوخۆیی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، کە لایەن و حزبە عێراقییەکان دەتوانن بە پێی دەستوور و یاسا چارەسەری بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد؛ گرنگە عێراقییەکان بە شێوازێکی ئاشتییانە ئەو قەیرانە تێپەڕێنن.

داواشی کرد هەوڵبدرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە هاریکاری گەشەپێدان و بوژانەوەی عێراق بکات.