تۆڕى روناکى شەقامى مەولەوى نۆژەن دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە شەقامى مەولەوى جوان تۆڕى روناکى


Aug 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تۆڕى روناکى شەقامى مەولەوى نۆژەن دەکرێتەوە و سیمایەکى جوان بە شەقامەکە دەبەخشێت.

به‌سه‌رپه‌رشتى بەشى ئینارەى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دابەشکردنى كاره‌باى سلێمانى، له‌سه‌ر بودجه‌ى داهاتى (8%)ی كاره‌با، بەبڕى زیاتر لە (110) ملیۆن دینار تۆڕى رووناکى شەقامى مەولەى نۆژەن دەکرێتەوە .

ئەندازیار دابان عەبدولکەریم لێپرسراوى بەشى ئینارە لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى بەزایەڵەی ،  بریتیە لە نۆژەنکردنەوە وبەگەڕخستنەوەى تۆڕى رووناکى (ئینارەى) شەقامى مەولەوى، کە ماوەیەکى زۆرە لەکارکەوتووە.

راشیگەیاند، تۆڕى روناکییەکە بە هەمان دیزاینە کۆنەکە دەبێت و گڵۆپەکانیشى دەگۆڕدرێت بۆ لید و پرۆژەکەدەستیپێکردوە ستونەکانى دانراوە کارکردنیش بەردەوامە.

وتیشى،  كۆى بودجه‌ى پرۆژه‌کە بریتیه‌ له‌ (110.549.000) سەد و دە ملیۆن و پێنج سەد و چل و نۆ هەزار دینار، پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (کاربین) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیارە لەماوەى (75) رۆژدا تەواو بکرێت.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم