گەمارۆی نوێی ئەمریکا لە سەر ئێران

(0) / / جهان / زایەڵە گەمارۆ ئێران ئەمریکا


Aug 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا شەش ناوەندی خستە ژێر گەمارۆکانی ئێرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی جەزیرە، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ٦ ناوەندی خستە لیستی گەمارۆکانی ئێرانەوە.

گەمارۆکان ناوەندگەلێکی لە ئیمارات، سەنگاپوور و چین کە پێوەندیان بە ئێرانەوە هەیە، گرتۆتەوە.

لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند؛ بەکارهێنانی گەمارۆ دژی ئێران بۆ ناچارکردنی لە گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەردەوام دەبێت.